کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیابۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی دەیڤز سەركەوت

.

02:21 PM - 23/11/2019


 لەجیهانی تێنسی سەرزەوی لەمیانی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی دەیڤز كە ركابەریەكانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوە دەچێت  هەڵبژاردەی روسیا دوای بردنەوەی لەسربیا بۆ قۆناغی پێش كۆتایی سەركەوت  سەرەتا ئەندرێ رۆبێلڤی روسی روبەروی فیلیپ كراجینۆڤیچی سربی بۆوە  هەر لەگەڵ دەستپێكردنی یاریەكە یاریزانە روسیەكە باڵادەستر دەركەوت و كۆمەڵەی یەكەمی بەئاسانی و 6 بە 1 بردەوە  لەكۆمەڵەی دووەمیشدا لەو ئاستەی بەردەوام بوو توانی 6 بە 2 سەركەوتن تۆمار بكات و یاریەكە بە2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بباتەوە  لەدووەم یاری تاكی ..... نۆڤاك جۆكۆڤیچ هیواكانی بۆ هەڵبژاردەی سربیا گەراندەوە بۆ گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی دوای ئەوەی شكستی بە كارین خاشانۆڤی روسی هێناو یاریەكەی بە 2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردەوە  جۆكۆڤیچ زۆر بە بەهێزی دەستی بەیاری كرد و توانی كۆمەڵەی یەكەم 6بە3 بباتەوە  لەكۆمەڵەی دووەمیش درێژەی بەئاستە بەرزەكەی دا و بەهەمان ئەنجام سەركەوتنی لەو كۆمەڵەیەش تۆمار كرد و بەبردنەوەیەك یەكسان بون لەسیەم یاری نێوانیان ئەندرێ رۆبێڵڤ و كارین خاشانۆڤی روسی روبەروی نۆڤاك جۆكۆڤیچ و ڤیكتۆر ترویسكی سربی بونەوە  سەرەتا یاریزانە روسیەكان باشتر بوون و 6بە4 كۆمەڵەی یەكەمیان بردەوە بەڵام یاریزانە سربیەكان لەكۆمەڵەی دووەم گەرانەوە و بەبردنەوەیان بە6-4 ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە  لەكۆمەڵەی سێیەم و یەكلاكەرەوە و دوای ركابەریەكی بەهێز سەرەنجام هەڵبژاردەی روسیا 7بە6 بردنەوەی تۆمار كرد و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتاییان دەستەبەر كرد 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە