کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لایەنەكان گفتوگۆدەكەن لەبارەی جێگرەوەی عەبدولمەهدی

.

09:01 PM - 22/11/2019

سەرچاوەیەكی حكومی بڵاویكردەوە لایەنە سیاسیەكانی عیراق گفتوگۆدەكەن لەسەر چەند ناوێك بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی.
ئەو سەرچاوەیە بەئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگەیاند: هێزە سیاسیەكانی عیراق دەستیانكردووە بە گفتوگۆكردن لەبارەی دۆزینەوەی جێگرەوەیەك بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ئێستا و ناوی سێ كەسایەتی خراونەتەڕوو بۆ ئەو مەبەستە كەیەكێكیان لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە رەتكراوەتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ناوەكانی دیكە بەردەوامە. بەپێی ووتەی ئەو سەرچاوەیە زۆرینەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق تەنانەت ئەوانەی نزیكن لەئێرانەوە بڕوایان وایە كاروبارەكان گەیشتوونەتە قۆناغێك كە پێویستی بەدۆزینەوەی جێگرەوەیەك هەیە بۆ عادل عەبدولمەهدی.
وتیشی: یەكێك لەو سێ كەسایەتیە ناسراوە و نەبۆتە جێگەی ڕەزامەندی و هەندێك لایەن سوورن لەسەر هەڵبژاردنی كەسایەتیەكی سەربەخۆ بۆ سەرۆك وەزیران كەسەر بە هیچ حزبێكی سیاسی نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە