کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنكەرە لە هەوڵی گونجاندنی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس-400 و فرۆكەی ئێف-35 دایە

.

07:08 PM - 22/11/2019

خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند ئەنكەرە لە كاری بەردەوامدایە بۆ گونجاندن لە نێوان هەردوو سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس-400 ی روسیا لەگەڵ فرۆكەی جەنگی ئێف-35 ی ئەمریكا , وتیشی ئەنكەرە دەستبەرداری هیچ كام لەو دوو سیستمە نابێت و ئەگەر كاری سیستمی ئێس-400 لەگەڵ ئێف-35 نەگونجا ئەوا كاردەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ بەكارهێنانیان, خلوسی ئاكار راشیگەیاند دامەزارندنی سیستمی مووشەكی ئێس-400 لەسەر خاكی توركیا بەدەوامە, هەروەك مەشق و راهێنانەكانی تیمە سەربازییەكانی توركیاش لە روسیا بەردەوامە , وتیشی ئەو دوو سیستمە كاری بەرگری و شەڕ دەكەن و هەموو رێكارەكان بەپێێ‌ بەرنامەی دیاریكراویان بەڕێوەدەچن و هیچ كێشە و ئاستەنگییەكمان لەوبارەیەوە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە