کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زۆرینەی خۆپیشاندەر دەستگیركراوەكانی بەسرە ئازادكران

.

06:52 PM - 22/11/2019

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق بڵاویكردەوە زۆرینەی خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی بەسرە ئازادكراون، لەوبارەیەوە فاتن حلفی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد زۆرینەی ئەو كەسانەی لەمیانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی پارێزگای بەسرە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرابوون، ئازادكراون، وتیشی: لەگەڵ وەفدێكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ سەردانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و دەزگای دژە تیرۆری كردووە بۆ ئاگاداربوون و بەدواداچوون بۆ بارودۆخی خۆپیشاندەر دەستگیركراوەكان لەپارێزگای بەسرە. وتی: زۆرینەی خۆپیشاندەر دەستگیركراوەكانی بەسرە ئازادكراون و بەدواداچوونیان كردووە بۆئەو دەستگیركراوانەی ماون بۆئەوەی ئازادبكرێن دوای ئەوەی لێپرسراوێتی ئەنجامدانی هیچ كارێكی تێكدەرانەیان بەسەردا ساغ نابێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە