کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان سكرینیار لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە داواكراوە

.

02:50 PM - 22/11/2019


میلان سكرینیاری سلۆڤاكی و بەرگریكاری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لە هەوڵی ئەوەشدان لە میركاتۆی زستانەی داهاتوودا بیهێننە ریزی یانەكەیانەوە  تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرای كردووە : بەهۆی دابەزینی ئاستیی بەرگریكارانی یانەكەیانەوە لەم وەرزەدا   بەرپرسانی میرینگی بڕیاریانداوە لە ماوەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی نوێ ئیمزا بكەن  هەر بەو هۆیەشەوە لە ئێستاوە ئیدارەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی میلان سكرینیار دەست پێ كردووە و پێشبینیش دەكرێت لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو بن  ئەمیش لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ناوبراو ئاشكرای كردبوو سەرەرای ئەوەی بۆندەكەی تا هاوینی 2023 لەگەڵ نێراتزووری درێژكردۆتەوە  بەڵام ئارەزووی ئەوەش دەكات لە داهاتوودا لە خولێكی تر و لە یانەیەكی تری بە ناوبانگی ئەوروپا درێژە بە یاری كردن بدات  جێ ی وەبیرهێناوەیە جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید چەندین یانەی تری بەهێزی ئەوروپا لەسەر هێڵن تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ میلان سكرینیاری تەمەن 24 ساڵ ئیمزا بكەن. 
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە