کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد بە نیازە ئیدین دزیكۆ بگەڕێنێتەوە پریمەرلیگ

.

02:36 PM - 22/11/2019


 یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ چەند یانەیەكی تر لە كێبڕكێدایە تا لە میركاتۆی زستانەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵً ئیدین دزیكۆی هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵی ئیمزا بكەن و ناوبراو بگەڕێننەوە پریمەرلیگ  رۆژنامەكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی مانچستەر یونایتد لە ئامادەكردنی بۆندێكی گرانبەهادان تا لە نزیك ترین كاتدا پێشكەشی یانەی رۆمای بكەن و تواناكانی دزیكۆ بەدەست بهێنن  رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوەش كردووە : ئەركی یانەی ناوبراو بۆ گواستنەوەی دزیكۆ ئاسان نابێت و پێشبینیش دەكرێت دووچاری ئاستەنگی زۆر ببنەوە  ئەویش بەهۆی ئەوەی ناوبراو تا هاوینی 2022 بۆندی لەگەڵ رۆما هەیە و بەرپرسانی ئەو یانە ئیتاڵیەش بە هیچ شێوەیەك نایانەوێت دەستبەرداری ببن.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە