کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پرسە نامەیەکی ئاڕاستەی عمر شێخ مووس کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوژینەکەیەوە

.

09:12 PM - 20/11/2019




برای گەورە و هاوڕێی خۆشەویستم كاكە عمر شێخ مووس

بە خەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی جەنابت و هاوخەباتی هەموو گەلی كوردستان خاتوو ئەگنێتام بیست، تۆ بەم كۆستە هاوسەر و هاورێگەی رۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی و خەبات و تێكۆشانت لەدەست دا، ئێمەش دۆست و پێشمەرگەیەك و خاتوونێكمان لەدەست چوو، كە رۆژانێك وڵاتەكەی خۆی بەجێهێشت و شانبەشانی تۆ و تێكۆشەرانی تری كوردایەتی رێگەی پێشمەرگایەتی هەڵبژارد، ترس و دڵەراوكێ و  بێ ئومێدی زاڵ بوو، بەڵام ئەگنێتا، لەو كاتەدا بێ دوو دڵی رێگەی پڕ مەترسی و سەخت، بەڵام پڕ سەربەرزی  پێشمەرگایەتی هەڵبژارد.

ئه‌و له‌ رۆژانی بێکه‌سی و نه‌هامه‌تی گه‌له‌که‌ماندا که‌سی ئێمه‌ بوو، بۆیە لەم كۆستەدا تۆ بەتەنها نیت، هەموومان بەوپەڕی دڵتەنگی و ئەمەكداریەوە هاوسۆز و هاوخەمی تۆین و داواكارم تۆماری پڕ سەروەری ئەگنێتا سەبووری تۆ و ئێمە مانانیش بدات و خودای گەورە بە بەهشتی خۆی شادی بكات

انا لله و انا الیه راجعون

د.بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عێراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە