کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا لەپێشەنگی گەیشتە دوا یارییەكانی یۆرۆ

.

01:35 PM - 20/11/2019

یارییەكانی پاڵاوتنی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی وڵاتانی ئەرووپای 2020 كۆتاییهات، لەمیانی یارییەكی جەولەی كۆتایدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەگروپی سێیەم یارییەكی بەرامبەر ئایرلەندانی باكوور كرد، لەسەرەتای یارییەكە یاریزانانی ئایرلەندا بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و مایكیل سمیس گۆڵێكی پێبەخشین، بەڵام خۆشی هاندەرانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاندو ئەڵمانیا ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و لەدەقیقەی 19 سێرجی گنابری گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد، لەدەقیقەی 43ش لیۆن گۆریتسكا گۆڵێكی تری بۆ تۆماركردن و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو  لەگێمی دووەم یاریزانانی ئەڵمانیا درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیانداو سێرجی گنابری دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكی لەدەقیقەكانی 47 و 60 تۆماركردو بووە هاتریك لەو یارییەدا   لەدەقیقەی 73ش لیۆن گۆریتسكا گۆڵی دووەمی تۆماركرد، هەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدوا ساتدا جولیان براندت گۆڵێكی بەمانشافت بەخشی، لەكۆتایدا یارییەكە بەشەش گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لەبەرژوەندی ئەڵمانیا كۆتاییهات و دوای ئەو بردنەوە بووە 21 خاڵ و پێشەنگی گروپەكە گەیشتە دوا یارییەكانی یۆرۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە