کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خامنەیی: خۆپیشاندانەكان بۆ لێدانی گورزێكی سیاسییە لە كۆماری ئیسلامی

.

11:51 AM - 20/11/2019

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێكیدا لەبارەی بەخۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی ، رایگەیاند: پێویستە دۆست و دوژمنی تاران ئەو راستییە بزانن كە كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانەكانی جەنگی سەربازی و سیاسی و ئەمنیدا رووبەڕووی دوژمن بۆتەوە ، خامنەیی راشیگەیاند: ئەو خۆپیشاندانانەی لە ئێران روویانداوە، تەنها بابەتێكی ئەمنییە و خۆپیشاندانەكانیش بۆ لێدانی گورزێكی سیاسییە لە كۆماری ئیسلامی.
عەلی خامنەیی لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد ، ئێران لە زۆر بواردا توانیوێتی پاشەكشە بە دووژمن بكات و تەئكیدیشیكردەوە لە داهاتوودا بە تەواوەتی لە مەیدانی جەنگی ئابووریش ، ئێران پاشەكشە بە نەیاران و دووژمنەكانی دەكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە