كۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی سەڵاحەدین موهتەدی كرد
.
1186 جار بینراوە
11/19/2019 -
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩/١١/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی سڵاحەدینی موهتەدی سیاسەتمەداری كوردی كرد.
لەمیانی سەردانەكەیدا جێگری سكرتێری گشتی لە دۆخی تەندروستی سەڵاحەدینی موهتەدی پرسی و خۆشحاڵی خۆی بە باشبوونی باری تەندروستی دەربڕی و هیوای هەمیشە ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.
لای خۆیەوە سەڵاحەدینی موهتەدی سوپاسی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد كە هەمیشە لەدۆخی تەندروستی پرسیوەو پاڵپشت و پشتیوانیان بووە.