کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی : ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتوو

.

01:46 PM - 17/11/2019

 ئەمڕۆ كۆنفرانسی كۆمیتەكانی مەڵبەندەكانی سلێمانی- سۆران- هەولێر- بەغدا -خانەقین بەڕێوەچوو  و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتیش رایدەگەیەنێت ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتوو.
رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند بەسەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە یەكێتی پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە و هیوادارین پڕۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكانی ئەمڕۆ نموونەی پڕۆسەیەكی پڕ دیموكراتی بێت هاوشێوەی پڕۆسەكەی دوێنێ ، راشیگەیاند داوا لەهەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەكەم بەپەرۆشەوە بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن چونكە، ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتوو.
سەبارەت بەرێژەی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی كۆمیتەكاندا رزگار عەلی رایگەیاند جێگەی دڵخۆشییە هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانسی كۆمیتەكان زۆرترین رێژەی بەشداربوونیان هەیە و بەپەرۆشەوە روو دەكەنە سندوقەكانی دەنگدان تا دەنگ بەنوێنەرەكانیان بدەن لە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان. سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن راشیگەیاند پێویستە هەڤاڵانی بەشداربوو كارتی بایۆمەتری  و پێناسێكی رێكخستن  یان پێناسی باری شارستانیان پێبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە