کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار بۆ یاریی ریاڵ مەدرید ئامادەیە

.

11:56 AM - 17/11/2019

نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵەكانی چڕكردۆتەوەو تارادەیەكی زۆر بۆ یارییە گرنگ و بەهێزەكەی یانەكەی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادەیە، بریارە لەرۆژی  26ی ئەم یانەی پاریسییەكە لەمیانی یارییەكی قۆناغی كۆمەڵەكان لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ ببێتە میوانی یانەی ریاڵ مەدریدو یارییەكی بەهێزو چارەنووسسازیش دەبێت، نەیمار كە ماوەیەكە بەهۆی پێكانەوە لەیاریگاكان دووركەوتەوە كە لەیاریی بەرامبەر نێجیریا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل دووچاری پێكان بوو  هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە و تارادەیەكی زۆریش دەتوانێت لەو یارییە گرنگە بەشدار بێت، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردووە نەیمار بەشێوەیەكی ئاسایی مەشق و راهێنانی دەستپێكردووەتەوەو دەتوانێت بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری بكات، هەروەها بۆ یاریی داهاتووی پاریس سان جێرمان لەخولی یانەكانی فەرەنسا بەرامبەر یانەی لیل بەشداری دەبێت  كە لەمیانی یارییەكانی هەفتەی 14یە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە