کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یارییەكانی جەولەی كۆتایی پاڵاوتن درێژەی دەبێت

.

11:51 AM - 17/11/2019

ئەمڕۆ یارییەكانی جەولەی كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتنی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 دەستپێدەكات و چەند یارییەك دەكرێن، سەرەتا هەڵبژاردەی لۆكسمبرۆگ لەیاریگاو بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە و سەعات 5ی ئێوارەش یارییەكە دەستپێدەكات  لۆكسمبۆرگ هیچ هیوایەكی نەماوەو پورتوگال-یش بەبردنەوە بلیتێكی دوا یارییەكان بەدەست دەهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواو كردووەو رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەش بەشدار دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە یاریی چوون بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی پورتوگال تەواو بووە، هەروەها ئۆكرانیاش سەعات 5ی ئێوارە دەبێتە میوانی سربیا  ئەو  یارییە گرنگییەكی زۆری هەیە، ئۆكرانیا گەیشتۆتە دوا یارییەكان بەپێشەنگی گروپی دووەم، بەڵام سربیا لەركابەریدایەو بردنەوە بلیتێكی پێدەبەخشێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە