کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەبێت بەشداربووانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان، كارتی بایۆمەتری و پێناسی رێكخستنیان پێبێت

.

10:38 AM - 16/11/2019

رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان پیرۆزبایی دەستپێكردنی پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی لە تەواوی یەكێتییەكان كرد و رایگەیاند هیواخوازم ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەكی دیموكراسی و دادپەروەرانە بەرێوەبچێت تا كۆی پرۆسەكە بەشێوەیەكی رێكوپێك  بگاتە كۆتایی. رزگار عەلی راشیگەیاند: قۆناغی یەكەمی پرۆسەی كۆنفرانسەكان لە كۆمیتەكانەوە دەستپێدەكات و پلەكانی ئەندام كەرت و ئەندام كۆمیتە و جێگری كۆمیتەكان دەگرێتەوە.  سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن داواشی لە تەواوی هەڤاڵانی كۆمیتەكان كرد بەشداریی لە كۆنفرانسەكاندا بكەن، چونكە پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان گڕوتینێكی تر دەبەخشێتە نوێبوونەوەی یەكێتی و پێویستیشە هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانس كارتی بایۆمەتری و پێناسی رێكخستنیان پێبێت.

.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە