کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەست پێدەكات

.

11:13 PM - 15/11/2019

 لە درێژەی ئامادەكارییەكانیان بۆ بەستنی كۆنگرەی ی.ن.ك ، ئەمڕۆ كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەست پێدەكات و سەرەتاش لە سنووری مەڵبەندەكانی كەركوك و شارەزوور و كۆیە و شنگال و دهۆك و گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەوە رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان پیرۆزبایی دەستپێكردنی پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لە تەواوی یەكێتییەكان كرد و رایگەیاند هیوا خوازم ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەكی دیموكراسی و دادپەروەری بەرێوەبچێت تاكو كۆی پرۆسەكە بەشێوەیەكی رێكوپێك بەڕێوەبچێت.
رزگار عەلی راشیگەیاند: قۆناغی یەكەمی پرۆسەی كۆنفرانسەكان لە كۆمیتەكانەوە دەستپێدەكات و پلەكانی ئەندام كەرت و ئەندام كۆمیتە و جێگری كۆمیتەكان دەگرێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن داواشی لە تەواوی هەڤاڵانی كۆمیتەكان كرد بەشداری لە كۆنفرانس بكەن چونكە پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان گڕوتینێكی تر دەبەخشێتە نوێبوونەوەی یەكێتی ، راشیگەیاند پێویستە هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفرانس كارتی بایۆمەتری و پێناسی رێكخستنیان پێبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە