کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان بەرەسمی داوای تواناكانی ئیبراهیمۆڤیچ دەكات

.

11:31 PM - 13/11/2019

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە پێشهاتێكی نوێیان سەبارەت بە پەیوەندیكردنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری سویدی یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی بەریزەكانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بڵاوكردەوە.
پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانەییەكان هەواڵی چوونی ئەو هێرشبەرە سویدیە بۆ رۆسۆنێری بڵاوكردەوە، بەڵام ئیدارەی یانە ئیتاڵییەكە هەموو ئەو دەنۆیانەی رەتكردەوە، بەڵام لە پێشهاتێكی نوێدا و بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی لاگازێتتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی یانەی میلان گرێبەستێكیان بۆ ماوەی 6 مانگ پێشكەش بە ئیبراهیمۆڤیچ كردووە و دەیانەوێت تا هاوینی داهاتوو بیبنە ریزەكانیان.
گرێبەستی زڵاتان لەگەڵ یانە ئەمریكیەكە لە میركاتۆی زستانەدا كۆتایی دێت و ئەو یاریزانە سویدییەش لە توانایدایە بە شێوەیەكی خۆرایی یاری بۆ هەر یانەیەك بكات كە ئارەزووی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە