کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی لوبنان: پارەی هاوڵاتیان پارێزراوە

.

05:02 PM - 10/11/2019


 سەرۆكی كۆمەڵەی بانكەكانی لوبنان رایدەگەیەنێت، پارەی هاوڵاتیان پارێزراوەو پێویست ناكات مەترسیان هەبێت.
(سالم سەفیر) سەرۆكی كۆمەڵەی بانكەكانی لوبنان لەدوای بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی (میشال عەون) سەرۆكی لوبنان لەگەڵ وەزیری دارایی ‌و ئابووری‌و لێپرسراوانی بانكەكان سەبارەت دۆخی ئابووری وڵاتەكەیان رایگەیاند، ئێمە هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو پارانەی لە بانكەكان دایانناوە پارێزراوە‌و پێویست ناكات مەترسی‌و نیگەرانیان هەبێت، وەرگرتنەوەشی تەنها پەیوەستە بەكاتەوەو هیچ بابەتێكی تر لە ئارادا نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوایان لە بانكەكان كردووە پارەی پێویست دابین بكەن بۆ دانەوەی پارەی هاوڵاتیان، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە بڕی پارەكەیان كەمە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دۆخی ئابووری لوبنان بكەن‌و ئاسانكاریش بۆ كەرتی وەبەرهێنان دروست ببێت.
دوای داخستنی بۆ ماوەیەك بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، ئێستا بانكەكانی لوبنان كراوەیە‌و بۆ رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی، چەندین كۆت‌و بەندیان داناوە، ئەوەش وایكردوە هاوڵاتیان نەتوانن ئەو پارانەی خۆیان وەربگرنەوە كە پێشتر لە بانكەكان دایانناوە.
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە