کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كچانی ژاپۆن بوونە پاڵەوانی وڵاتانی ئاسیا

.

11:51 AM - 10/11/2019

كچانی ژاپۆن بۆ جاری سێیەم لەسەریەك نازناوی جامی وڵاتانی ئاسیای خوار تەمەنی 19 ساڵیان بەدەستهێنا  لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی كۆریای باكوورو ژاپۆن لەیاریگای شاری چون بۆری بەیەكگەیشتن كە ركابەرییەكانی پاڵەوانێتییەكە لەوڵاتی تایلەند بەرێوەچوو  لەسەرەتاوە یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا و تارایەكی زۆریش ئاستیان لەیەكەوە نزیك بوو  بەڵام لەگێمی یەكەم نەیانتوانی سود لەهیچ هەلێك وەربگرن  سەرەرای ئەوەی چەند جارێك نزیك بوون لەتۆماركردنی گۆڵ  لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەم یاریزانانی ژاپۆن باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 47 یو زوكی یاما مۆتۆ گۆڵێكی بۆ تۆماركردن و لەدەقیقەی 74یش لەرێگەی هانا تاكاهاشی بوونە خاوەن گۆڵی دووەم  لەبەرامبەردا یاریزانانی كۆریا ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و لەدەقیقەی 82 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن، كیم یون ئۆك-یش لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوەو لەكۆتایدا هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی یارییەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بباتەوە  ئەو بردنەوەیەش بۆ جاری سێیەم لەسەریەك نازناوەكەی پێبەخشین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە