کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مونشنگلادباخ سەركەوتنێكی گرنگی لەبەرامبەر رۆما تۆماركرد

.

03:09 PM - 08/11/2019

 لەركابەریەكانی كۆمەڵەی دەیەمی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەوروپا لیگ و لەیاریەكی بەهێزی ئەو كۆمەڵەیە، یانەی بوروسیامونشنگلادباخی ئەڵمانی لەیاریگای بروسیاپارك پێشوازی لەیانەی رۆمای ئیتاڵی كرد.
لەسەرەتای یاریەكە هەردوو یانە بەهێرشكردن دەستیان بەیاری كرد و چەند جارێك مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دروستكرد، لەدەقیقەی 35 و بەهەڵەی فیدریكۆ فازیۆی یاریزانی یانەی رۆما یانەی گلادباخ بوونە خاوەن گۆڵی یەكەم و پێشكەوتن و گێمی یەكەمیش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو.
لەسەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی رۆما باشتر یاریان كرد و لەدەقیقەی 64 فیدریكۆ فازیۆ قەرەبووی هەڵەكەی گێمی یەكەمی كردەوە و گۆڵێكی بۆ رۆما تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.
ئەو ئەنجامە تا تەواوبوونی كاتی یاسایی بەردەوام بوو و ناوبژیوان 5 دەقیقەی وەك كاتی زیادكراو ئەژماركرد و لەدوا دەقیقەی كاتی زیادكراودا ماركۆ تۆرام بەلێدانی سەر تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و گۆڵی دووەم و بردنەوەی خاوەن یاریگای تۆماركرد و بەتەواوی هاندەرانی یانەكەی دڵخۆش كرد.
بەو بردنەوەیەش كە یەكەم بردنەوەیەتی لەدوای2  یەكسان بوون و شكستێك مونشنگلادباخ خاڵەكانی كردە 5 خاڵ و پلەی سێیەمی گرت بە جیاوازی گۆڵ لەدوای رۆمای دووەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە