کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایندهۆڤن لەبەرامبەر لاسك لینز روبەروی شكست بۆوە

.

02:38 PM - 08/11/2019

 لەیاریەكی كۆمەڵەی چوارەم لەجەولەی چوارەمی ئەوروپا لیگ، یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دوور لەیاریگا و هاندەر روبەروی شكستێكی قورس بۆوە و بەگۆڵێك بەرامبەر بە 4 گۆڵ بەیانەی لاسك لینزی نەمساوی دۆڕا.
لەگێمی یەكەمدا یانەی ئایندهۆڤن بەگۆڵێك پێشكەوت،  گۆڵەكەش دانیێل شفاب لەدەقیقەی 5 و لەرێگەی لێدانی پەناڵتیەوە تۆماری كرد.
لەگێمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگا تاك لایەنە كۆنترۆڵی ناو یاریگای كرد، لەدەقیقەی 56 رینهۆد رات ڤیل ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، دوای 4 دەقیقە لەو گۆڵە دۆمەنیك فریزر گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی خاوەن یاریگای تۆماركرد، لەدەقیقەكانی 77 و 82 شدا جواو كلاوس دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكی بۆ یانە نەمساویەكە تۆماركرد.
سەرەنجام یاریەكە بەبردنەوەی لاسك لینز بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات و خاڵەكانی لەپلەی دووەمی ریزبەندی كردە 7 خاڵ، ئایندهۆڤنیش بەهەمان خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە