کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گومان لەبەشداریكردنی رۆیس دەكرێت لەبەرامبەر ئینتەر

.

11:20 AM - 05/11/2019

 بۆ یاری نێوان بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەجەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ گومان لەبەشداریكردنی ماركۆ رۆیسی كاپتنی یانە ئەڵمانیەكە دەكرێت بەهۆی پێكانەوە   ماركۆ رۆیس لەیاری شەممەی رابردوی دۆرتمۆند لەبەرامبەر فۆڵفسبۆرگ لەبۆندس لیگای ئەڵمانی كە بە3 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنیان تۆمار كرد لەپاژنەی پێی توشی پێكان بوو و بەهۆیەوە لەدەقیقەی 28 یاریگای بەجێ هێشت هەروەها لەراهێنانە بەكۆمەڵەكانی یانەكەشی بەشداری نەكرد   لەبارەی ئەگەری بەشداری كردنی ئەو یاریزانە لەبەرامبەر ئینتەرمیلان یانەی دۆرتمۆند لەئەژماری رەسمی ئەلیكترۆنی خۆی لەپێگەی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كردووە : لەدوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی پێویست بۆ پێكانەكەی بارودۆخی رۆیس دیاری دەكرێت بۆ بەشداری كردن یاخود پشودانی لەو یاریە   لەلایەكی ترەوە لۆسیان ڤاڤری راهێنەری یانەكە لەكۆنگرەیەكی تایبەت بەیاریەكە وتی: ناتوانێت بەشداری كردنی رۆیس دوپاتبكەینەوە و چاوەرێ ئەنجامی راهێنانەكانی ئەمرۆ دەكەین و ئەو یاریزانە ئامانجیەتی بتوانێت بەشداری بكات  جێی باسە كاپتنەكەی دۆرتمۆند كە لەم وەرزەی بۆندس لیگا 5 گۆڵی تۆماركردووە دوای چاكبونەوەی لەنەخۆشی ئەنفلۆنزا و پێكانی لەرانیدا بەشداری لەیاریەكەی دۆرتمۆند كرد لەبەرامبەر فۆڵفسبۆرگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە