.
01:26 PM - 04/11/2019
بەرێزان سکرتێر و سکرتارییەت و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان
بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوی خەبات و تێکۆشان
بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە بەناوی هەڤاڵانی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەنی پشتیوانی و هەماهەنگی ئەنجومەنی ناوەندیتان بۆ دووپاتدەکەینەوە.
یەکێتی ژنانی کوردستان لەسەردەمێکی مێژووی و قۆناغێکی هەستیاری گەلەکەمان و لە هەناوی شۆرشی نوێی گەلەکەمان و لهژێر چهتری یهکێتی نیشتمانی کوردستاندا دامەزرا و پێویستیەکی گرنگ و هەنوکەی قۆناغەکە بوو، لەو کاتە دژوار و سەختەدا کە گەلەمان دووچاری جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و تەعریب ببوەوە لە دایک بوو، خەم ژانی دایک و خوشک و ژنانی لە ئامێز گرت و لە هەموو وێستەگەکانی خەباتدا خەرمانێک دەستکەوت و شانازیتان بۆ گەلی کورد و یەکێتیی تۆمار کرد و بەپێی قۆناغ و رووداوەکان خەباتان بۆکەم کردنەوەی ستەم و نەهێشتنی جیاکاری و بەدیهێنانی مافەکانی ژنان و چەسپاندنی سیستمی دادپەروەری و جێندەری کردوە.
یەکێتی ژنانی کوردستان لهماوهی سێ دهیهی تەمەنیدا مێژوویهکی پڕ سهروهری تۆمارکردوە و رووی راستەقینە و توانا شاراوەکانی ژنانی کوردی دەرخست کە لە هەموو بوار و سێکتەرەکاندا جێ دەستیان دیارە و لە شۆرش و قوربانیشدا لە هەر چوار پارچەی کوردستان پێشەنگ بوون و ژنە پێشمەرکە و شەڕڤانان بوونەتە سیمبولی بەرگریکردن لە مافە نەتەوایەتی و نیشتیمانیەکان و ناو و ناوبانگیان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا دەرکردوە.
هیوادارین ساڵڕۆژی دامهزراندنی ڕێکخراوهکهتان بکەنە وێستگەیەکیتری خەبات و کارنامە و پلانی کارکردنتان بکەنە خزمەتی زیاتری ژنان و کچانی کوردستان بکەن و دروشمەکانتان (ژن.. خهبات.. ژیان) لە کاری رێکخراوەیی و سیاسیدا رەنگ بداتەوە ، جارێکیتر بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە هاوکار و پشتیوانی داواکارییەکانتانین لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ ژنان و کچانی گەلەکەمان.
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
4/11/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە