کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤانتی بردنەوەی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماركرد

.

11:13 AM - 03/11/2019

یانەی بەرشەلۆنە دوای پێنج سەركەوتنی لەسەریەك، لەخولی یانەكانی ئیسپانیا دووچاری شكستێكی تر هات و بووە سێیەم دۆڕاندن لەم وەرزەدا، یارییەكی هەفتەی 12ی لالیگا لەنێوان هەردوو یانەی لیڤانتی و بەرشەلۆنە كرا، لەگێمی یەكەم یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر دەركەوتن و باڵادەستبوون، توانیان ئەو گێمەش بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن كە لیۆنێل میسی لەدەقیقەی 38 بەپەناڵتی تۆماریكرد، یاریزانانی لیڤانتی كە لەنێو یاریگاو بەردەم هاندەرانیان یاریان دەكرد لەگێمی دووەم بەشێوەیەكی چاوەڕوواننەكراو ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری، لەدەقیقەی 61 خۆسیە كام بانیا گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركردو لەدوای دوو دەقیقە بۆرخا مایۆرال ئەو یانەیەی بەگۆڵێكی تر پێشخست، هەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 68 نیمان جا- رادو جا گۆڵێكی تری تۆماركرد، سەرەرای هەوڵی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاست و ئەنجامی یارییەكە، نەیانتوانی ئامانجەكەیان بهێننە دی و لەكۆتایدا یارییەكەیان بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر سێ گۆڵ بەیانەی لیڤانتی دۆڕاند

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە