کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی ئەپڵ لە 3 مانگدا 64 ملیار دۆلار بووە

.

06:32 PM - 02/11/2019

كۆمپانیای ئەپڵ بەسەر جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریكا‌و چیندا سەركەوت‌و لە چارەكی چوارەمی ساڵی دارایی 2019دا, كە رۆژی 28ی ئەیلولی ئەمساڵ كۆتاییهات، 64 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە كە بەراورد بەچارەكی سێهەم لەسەدا دوو زیادیكردووە.
بەگوێرەی راپۆرتە داراییەكان، بەشێكی زۆری داهاتی كۆمپانیای ئەپڵ لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانەوە بەدەستهاتووە، بەڵام قازانجی هەریەك لە ئامێری ئایفۆن‌و ماك  بەراورد بەساڵی رابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبۆتەوە، بەجۆرێك پوختەی داهاتی ئەو ئامێرانە لە چارەكی چوارەمی ئەمساڵدا 13 ملیار‌و 686 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 14 ملیار‌و 125 ملیۆن دۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە