کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی غازی سروشتی ئێران بۆ توركیا كەمبۆتەوە

.

06:29 PM - 02/11/2019

ئامارەكانی بازاڕی وزەی توركیا دەریدەخەن، هەناردەكردنی غازی سروشتی ئێران بۆ توركیا لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2018 بەڕێژەی یەك لەسەر سێ‌ دابەزیووە.
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە: هەرچەندە گەمارۆكانی ئەمریكا غازی سروشتی‌و بەرهەمە غازییەكانی ئێران ناگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئامارەكانی بازاڕی وزەی توركیا، ئێران لەمانگی ئابی ئەمساڵدا رۆژانە تەنها 160 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی هەناردەی توركیا كردووە، لەكاتێكدا بەپێی رێكەوتنەكانی نێوانیان  دەبوایە مانگانە لانی كەم 833 ملیۆن مەتر سێجای هەناردە بكردایە.
لەوبارەیەوە (د.ئومێد شوكری گڵەسەر) شارەزای بواری ئابووری دەڵێت: توركیا بەمەبەستی هاندانی گەشەی ئابووری وڵاتەكەی، بەنیازە روسیا‌و ئەمریكا بكاتە جێگرەوەی ئێران بۆ هاوردەكردنی غازی سروشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە