کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگهێشتكرایەوە

.

01:50 PM - 02/11/2019

دوای سێ مانگ یاری نەكردن بەهۆی سزاوە  جارێكی تر لیۆنێل میسی گەرایەوە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و لەیاریەكی دۆستانەدا بەشدار دەبێت   میسی بەهۆی لێدوانەكانی لە كوپا ئەمریكا لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوورەوە بۆ ماوەی سێ مانگ راگیرا و سزادرا   دوای تەواوبوونی ماوەی سزاكەش لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میسی بۆ دوو یاری دۆستانە بۆ ریزی هەڵبژاردەكەی بانگهێشتكردووە  كە بریارە لەرۆژانی 15 و 19ی مانگی داهاتوو رووبەرووی هەڵبژاردەكانی بەرازیل و ئۆرۆگوای ببنەنەوە   دوا یاری میسی لەگەڵ تانگۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی بووە لە كوپا ئەمریكا   هەروەها هەریەك لە ئۆتامێندی و روخۆ و سێرجیۆ ئەگوێرۆ و پاولۆ دیبالا و لۆكاس ئالاریۆ لەریزی بانگهێشتكراوەكانن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە