کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕازیل سێیەم بردنەوەی لەسەر یەكی بەدەستهێنا

.

01:36 PM - 02/11/2019

هەر لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی خوار تەمەن 17 ساڵ و لە ركابەرییەكانی گروپی یەكەمدا   هەڵبژاردەی بەرازیل پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئەنگۆلا كرد   لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە لە هەوڵێكی زۆردا بوون گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆمار بكەن   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ مایەوە   لە گێمی دووەمدا یاریەكە ئاست بەرزیەكی زیاتری بەخۆوە ببنی و لە دەقیقەی 68 دا تالیس مانۆ مارتینێز گۆڵی پێشكەوتنی سامبای تۆماركرد   هەروەها دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 77 یشدا گابرێل ڤیرۆن گۆڵی دووەم و دڵنیایی بەخشیە هەڵبژاردەكەی و تا كۆتاییش یاریەكە هەر بەو ئەنجامە مایەوە   بەو بردنەوەیەش بەڕازیل توانی سێیەم سەركەوتنی لەسەر یەك لە جامەكەدا تۆمار بكات و بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گروپەكەی مسۆگەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە