کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ لەدوا ساتەكاندا بردنەوەی بەیۆڤانتۆس بەخشی

.

03:41 PM - 31/10/2019

 دەچینە ئیتاڵیا و لەمیانی یاریەكانی هەفتەی 10ی كاڵچۆ، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی یۆڤانتۆسی لەیەكسان بوون لەبەرامبەر جەنەوا رزگار كرد و بردنەوەی بەیانەكەی بەخشی.
یاریەكە لەیاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بەیانەكەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەرێوە چوو، لەگێمی یەكەمدا هەر لایەكیان توانیان گۆڵێك تۆمار بكەن و ئەو گێمە بەیەكسان بوون كۆتایی هات.
سەرەتاو لەدەقیقەی 36 لیۆناردۆ بۆنۆچی بەرگریكار گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یۆڤانتۆسی تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە4 دەقیقە كریستیان كوامی گۆڵی یەكسانكردنەوەی جەنەواوی تۆماركردەوە.
لەگێمی دووەم یاریەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی و بەهۆی توند و تیژییەوە ناوبژیوان 3 كارتی سوری بەروی یاریزانان بەرز كردەوە، لەیۆڤانتۆس ئەدریان رابیۆ و لەجەنەواش فرانشیسكۆ كاساتا و فیدریكۆ ماركێتی كرانە دەرەوە.
یاریەكە تا كاتی یاسایش وەك خۆی و بەگۆڵێك بۆ هەردوو یانە بەردەوام بوو، ناوبژیوان 6 دەقیقەی زیادەی خستە سەر كاتەكە و لەدوا ساتەكانی یاریەكە ناوبژوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ یۆڤانتۆس ئەژماركرد و كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەركەوتووانە توانی جێبەجێی بكات و گۆڵی دووەم و بردنەوە بەیانەكەی ببەخشێت و بەتەواوی دڵی هاندەران و هاورێكانی و ماوریسیۆ ساری خۆش بكات.
بەو بردنەوەیە یۆڤانتۆس بە26 خاڵ گەرایەوە پێشەنگی ریزبەندی كاڵچۆ بەجیاوازی خاڵێك لەپێش ئینتەرمیلانی دووەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە