کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگەی هەولێر لە نەورۆزی بردەوە

.

11:50 AM - 27/10/2019

لەدەستپێكی خولی تۆپی پێی لاوانی تیپە نایابەكانی كوردستان لاوانی پێشمەرگەی هەولێر میوانداری لاوانی نەورۆزی شاری كردو یارییەكەشیان لێبردەوە  لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی نەورۆز باشتر دەركەوتن و ئەم گێمەشیان بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەسوودی خۆیان كۆتایی پێهێنا  كاتێك (یوسف محەممەد) لەدەقیقەی 39 گۆڵی یانەكەی تۆماركر  لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەم یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر باشتربوون و لەپێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە چەند هێرشێكی یەك لەدوایەكیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان و تا لە دەقیقەی 53 پاڤێل جەلال گۆڵی یەكسانی بۆ پێشمەرگەی هەولێر تۆماركرد  یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر بەم گۆلەش نەوەستان و لە دەقیقەی 2 ـی كاتی زیادكراوی یارییەكە (نیعمەت عارف) گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد  سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە