کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: نەوتی سوریا بەچاودێری سەربازانی ئەمریكا دەبرێتە دەرەوە

.

04:52 PM - 26/10/2019



 بەوتەی وەزارەتی بەرگری روسیا گواستنەوەی نەوتی سوریا بەسەرپەرشتی سەربازانی ئەمریكی بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە لەلایەن مانگە دەستكردەكانەوە گیراون.
لەو چوارچێوەیەدا ئیگۆر كۆناشیكۆڤ  وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند بەپێی ئەو وێنانەی كە لەبەردەستیاندایە نەوتی سوریا بەتانكەر رەوانەی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەكرێت و لەلایەن سەربازانی ئەمریكاشەوە سەرپەرشتی و پارێزگاری لەكاروانی تانكەرە نەوتەكان دەكرێت.
وەك وتەبێژەكەی وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی پێكردووە دەستبەسەرا گرتنی بیرەنەوتەكانی سوریا لەلایەن ئەمریكاوە تاڵانكاریە و ئەوەش پێچەوانەی  یاسا نێودەوڵەتیەكانە، چونكە سەروەت سامانی ژێر زەوی لەو وڵاتەدا موڵكی سوریا خۆیەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە