کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا لە بەرهەمهێنانی نەوتدا هاوكاری ئۆپیك دەكات

.

04:51 PM - 26/10/2019


 ئیگۆر سیتشن سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای روس نەفتی روسی رایگەیاند: كە لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ سعودیەو ئۆپیك و ووڵاتانی تری دەرەوەی رێكخراوەكە بەردەوام دەبن بۆ بە دەیهێنانی سەقامگیری لەبازاری جیهانی نەوت و پێشبینیكردن بۆ گۆرانكارییەكانی نرخ لە داهاتوودا .
وتیشی: هێرشەكانی مانگی رابردووی سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیە هێشتا مەترسی بەسەر دۆخی هەناردەی نەوتی جیهانیەوە بە جێ‌ هێشتووەو هیشتاش هیچ دڵنییایەكی ئەوتۆیان دەست نەكەوتووە بەوەی ئەو هێرشانە لە داهاتوودا دووبارە نابنەوە.
جێی ئاماژەیە رێككەوتنی ئۆپیك و ووڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت لە دەرەوەی رێكخراوەكە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئاداری 2020دا كۆتایی پێدێت و بریاریشە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ دانیشتنێكی ئەو لایەنانە بۆ دووبارە پێداچوونەوەی سیاسەتی جیهانی نەوت بەرێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە