کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرپرسێكی مۆناكۆ نهێنیەك لەبارەی مباپی َئاشكرادەكات

.

11:23 AM - 26/10/2019

 لویس كامبۆس بەرێوەبەری وەرزشی لەیانەی مۆناكۆی فەرەنسی دوپاتیكردەوە: كیلیان مباپێ ی یاریزانی پێشوی یانەكەی و هێرشبەری ئێستای پاریس سان جێرمان لەداهاتودا پەیوەندی بەریزەكانی ریاڵ مەدرید دەكات   لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی كەرۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە كامبۆس وتی: كیلیان مباپێ رۆژێك لەرۆژان لەریاڵ مەدرید یاری دەكات   باسی لەوەشكرد: ئەگەر یاریزانێك بیەوێت ببێتە یەكێك لەباشترینەكانی جیهان پێویستە لەسەری گرێبەست لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئیمزا بكات   وتیشی : رۆژێك لەرۆژان هەردوو لا رێك دەكەون و كیلیان مباپێ بەدڵنیاییەوە دەبێتە یاریزانی ریاڵ مەدرید   كیلیان مباپێ یەكێكە لەگرنگترین یاریزانە لاوەكان لەئێستای تۆپی پێ و بەهەمان شێوە دیارترین ئامانجەكانی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدە   ئەو یاریزانە لاوە فەرەنسی یە بەم دواییە ئەوەی راگەیاندبوو ئەو تا هەتایە لەریزەكانی پاریس سان جێرمان نامێنێتەوە و بیر لەوە دەكاتەوە لەداهاتودا كەشی یانەكەی بگۆڕێت بۆ یانەیەكی تر   جێی باسە گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان تاهاوینی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت و یانەی ریاڵ مەدریدیش پلانی بۆ ئەوە داناوە هاوینی داهاتوو هەوڵەكانی دەستپێبكات لەپێناو گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بۆ یاریگای سانتیاگۆبیرنابیۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە