کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی نۆیەمی بۆندس لیگا دەستیپێكرد

.

11:18 AM - 26/10/2019

 ئەمڕۆش ركابەرییەكانی هەفتەی نۆیەمی بۆندس لیگا درێژەیان دەبێت    سەعات  4  و 30 دەقیقەش بە كاتی هەرێمی كوردستان لەیەك كاتدا 5 یاری دەست پێدەكات   یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی حەوت وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی یونیۆن بەرلین دەكات   بۆ ئەو یاریەش نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و راهێنەری یانە باڤارییەكە بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی چەند یاریزانێكی سەرەكی یانەكەی بێ بەش دەبێت   بە تایبەتی نیكلاس زولە و لۆكا هێرناندیز   بەڵام ئەو راهێنەرە لای خۆیەوە بە شێوەیەكی چڕ ئامادەكاری بۆ ئەو یاریە كردووە و لە پلانی ئەوەشدایە چەند گۆرانكارییەك لە پێكهاتەی یانەكەیدا ئەنجام بدات   ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن دوای دوو یاری لە خولەكە یەكەم بردنەوە تۆمار بكەن و لە ئەگەری شكست یاخود یەكسان بوونی یانەكانی گلاَِدباخ و فۆڵفسبۆرگ ئەوا جارێكی تر بگەڕێنەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە   هەروەها لە یاری لوتكەی ئەو هەفتەیەشدا كە لە هەمان كاتیشدا یەكەم دێربی رووباری رووری ئەم وەرزەی نێوانیان دەبێت   هەردوو یانەی شاڵكە و بوروسیادۆرتمۆند لە یاریگای ڤیڵتینس ئارێنا بەیەك دەگەن   لە ماوەی رابردوودا هەردوو یانە ئاستیان زۆر بەرەو دابەزین چووە   هەر بۆیە راهێنەری هەردوو یانە بە هەموو توانایەكی خۆیانەوە لە ئامادەكردنی بەهێزترین پێكهاتەدان   ئەویش تا بتوانن یەكەم دێربی ئەم وەرزەی نێوانیان بە بردنەوە كۆتایی پێ بهێنن   بە تایبەتی لوسیان فاڤری سویسری و راهێنەری یانەی دۆرتمۆند كە بە پێی زانیاری رۆژنامەكان لە ئەگەری شكستی بەرامبەر بە شاڵكە ئەوا بەشێوەیەكی رەسمی لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە