کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دارایی عیراق: بودجەی ساڵی داهاتوو جیاواز دەبێت

.

06:52 PM - 25/10/2019

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایدەكات، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو قۆناغی باشی بڕیوەو تائێستاش نرخێكی جێگیر بۆ نەوت لە بودجەدا دیاری نەكراوە.
(ماهر حەماد جوهان) بریكاری وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندووە، بودجەی ساڵی 2020 جیاواز دەبێت، چونكە بە پلەی یەكەم پشتی بەستووە بە دابینكردنی خزمەتگوزاری‌و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان لەسەرانسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو چەند قۆناغێكی باشی بڕیوە بەڵام تائێستا تەواو نەبووە تاووتوێ دەكرێت، تاوەكو لە ئاست داواكاری‌و پێداویستی خەڵیكدا بێت، جگەلەوەش ببێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی بەرنامەو كاری حكومەت.
بریكاری وەزیری دارایی عیراق تەئكیدكردۆدتەوە، تائیستا لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020دا نرخی خەمڵێندراو بۆ فرۆشتنی نەوت دیاری نەكراوە، بەڵام تەنها ئەوە هەیە كە رۆژانە عیراق 3 ملیۆن‌و 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، كە 250 هەزار بەرمیلی پشكی هەرێمی كوردستانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە