کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار و مباپێ پاڵێوراون بۆ گرێبەستە پێوانەییەكەی یۆڤانتۆس

.

11:46 AM - 25/10/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا جەختیان لەوە كردەوە : یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی ئاست بەرز ئیمزا بكات   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی لاگازێتتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە : یانە ئیتاڵییەكە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی لەسەرمایەكەی زیادكردووە بەمەش لە توانایدا دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەستێرەیەكی بەناوبانگ بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە   لای خۆیەوە ئیدارەی خانمە پیرەكە چەند ناوێكی دەستنیشانكردووە تا وەرزی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابكات   لەسەروو هەمووشیانەوە  دووانەی یانەی پاریس سان جێرمان كیلیان مباپێ و نەیمار داسیلڤایە   ئەمە جگە لەوەی ئیدارەی خانمە پیرەكە پێشتر پۆڵ پۆگبای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتدیان دیاریكردبوو وە هەوڵەكانیان بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە فەرەنسییە چڕكرد بۆوە   هەر لە لیستەكەی یانەی یۆڤانتۆس ناوی هەریەك لە جادۆن سانچۆی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و جواو فیلكیسی بەهرەمەندی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و سۆن هیونگ مینی یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری لە خۆگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە