کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی حه‌مید ده‌روێش پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

.

12:26 PM - 24/10/2019

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كوردو خه‌باتگێڕی نیو سەدە خەباتی كوردستان (حه‌مید ده‌روێش) سكرتێری پارتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریام بیست.
مامۆستا حه‌مید ده‌روێش له‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌خشش و خه‌باتی سیاسی خۆیدا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی هاوشانی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد خزمه‌تی گه‌وره‌و به‌رچاوی به‌ ره‌وتی نیشتمانپه‌روه‌ری و دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد كردووه‌ و هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیان بووەو خەباتی بۆی كردووە.
‎له‌مدواییانه‌ و له‌ له‌دۆخی تازه‌ی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ڤاڵ حه‌مید ده‌روێش رۆڵێكی گه‌وره‌ی نیشتمانیانه‌و كورده‌په‌روه‌رانه‌ی هه‌بوو و خه‌باتی ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردو پاراستنی كوردستانیان له‌ رۆژئاوای كوردستان.
‎كۆچی دوایی حه‌مید ده‌روێش خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ له‌كاروانی خه‌باتی سیاسی كورد و هه‌موومان نیگه‌ران و خه‌مبارین، داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موومان بدات و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

‎انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون


‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە