کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم پارەی بۆ پڕۆژە تەواونەكراوەكان تەرخانكرد

.

05:15 PM - 23/10/2019


حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا پارەی كاش بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان بكات كە تەواونەكراون.
بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕەزامەندی پیشاندراوە كە ئەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون دەست پێ بكەنەوە‌و تەواو بكرێن، تەواوكردنی پڕۆژەكانیش بە ‌قۆناغ دەبێت‌و سەرەتا ئەوانەی لەسەدا 85-یان جێبەجێكراون پارەی نەختینەیان بۆ خەرج دەكرێت بەمەرجێك تەواوبكرێن، دواتر ئەو پڕۆژانەی لەسەدا 75-یان تەواوكراون لەرۆژی 15ی 1ی 2020وە پارەی نەخینەیان بۆ خەرج دەكرێت.
سەبارەت بە پڕۆژە ستراتیژیەكانیش، ڕەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی پارەی نەختینەیی لەكاتی پێشكەشكردنی سلفەكانیان بەمەرجێك پڕۆژەكانیان تەواوبكەن، كە ئەوانیش بریتین لە پڕۆژەكانی رێگاوبان‌و دروستكردنی سایلۆ كە ژمارەیان 10 پڕۆژەیە.
هەروەها بڕیاردراوە بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانە بكرێت كە لە دەرەوەی بودجەی وەبەرهێنان‌و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان جێبەجێكراون، كە بریتین لە پڕۆژەكانی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاكان، پەرەپێدانی زانكۆكان، داهاتی وەزارەتەكان، پڕۆژەكانی پترۆدۆلاری هەولێر‌و دهۆك‌و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر پڕۆژەی فڕۆكەخانەی دهۆك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە