کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی ملیۆنێرەكانی جیهان لە زیادبووندایە

.

05:08 PM - 23/10/2019


راپۆرتێكی‌ ساڵانەی‌ بانكی‌ (كریدی‌ سویس)ی‌ سویسری‌ ئاشكرایكردوە، سەرەڕای خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان‌و جەنگی بازرگانی، لەماوەی یەك ساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس چوونەتە ڕیزی ملیۆنێرەكانی جیهانەوە.
ئەو ڕاپۆرتە كە بەناوی سەرمایەی جیهان بڵاوكراوەتەوە دەریخستووە، كە لە ناوەڕاستی‌ ساڵی‌ 2018وە بۆ ناوەڕاستی‌ ساڵی 2019 ژمارەی ملیۆنێرەكانی‌ جیهان زیادیكردووە‌و یەك ملیۆن‌و 100 هەزار كەس بوونەتە ملیۆنێر، هەروەها ژمارەی ملیۆنێرەكان لە سەرانسەری‌ جیهاندا گەیشتووەتە 46 ملیۆن‌و 800 هەزار ملیۆنێر.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كۆی‌ ئەو سەرمایەیەی‌ كە ملیۆنێرەكانی‌ جیهان هەیانە لە ئێستادا گەیشتۆتە 158 ترلیۆن‌و 300 ملیار دۆلار، كە ئەوەش یەكسانە بە لەسەدا 44ی هەموو سەرمایەی جیهان.
بانكی كریدی سویس ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمریكا لەڕووی ژمارەی ملیۆنێرەكان‌و دەركەوتنی ملیۆنێری نوێ لە ریزبەندی‌ یەكەمدایە‌و لەماوەی‌ ساڵی‌ رابردوودا 675 هەزار ملیۆنێری‌ نوێی‌ تێدا دەركەوتووە‌و ژمارەی‌ ملیۆنێرەكانی‌ گەیشتۆتە 18 ملیۆن‌و 600 هەزار ملیۆنێر، لەدوای هەریەك لە وڵاتانی ژاپۆن‌و چین دێن. بەڵام ئوسترالیا لەماوەی ئەو ساڵەدا گەورەترین زیانی‌ بەركەوتووە‌و 124 هەزار ملیۆنێری‌ كەمكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە