کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاگارد رەخنە لە تویتەكانی ترەمپ دەگرێت

.

05:46 PM - 20/10/2019


 بەرێوەبەری پێشووی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو جەنگە بازرگانیەی كە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر چین بەرپایكردووە، رێگری لە گەشەی ئابووری جیهان دەكات‌و رەخنەش لە تویتەكانی دەگرێت كە بوونەتە هۆی ناسەقامیگری بازاڕەكان.
(كریستین لاگارد) بەرێوەبەری پێشووی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی كە بریارە سەرەتای مانگی داهاتوو پۆستی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا وەربگرێت رایگەیاند، پێویستە سەركردەی وڵاتان لەرێگەی دانوستانەوە‌و بە ژیرانە كار بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیە بازرگانیەكانیان بكەن‌و نابێت سەقامیگری بازاڕەكان لێرەو لەوێ‌‌و لەرێگەی تویتێكەوە تێك بچێت‌و پرسەكە پێویستی بە رەچاوكردنی دۆخەكە هەیەو دەبێت بریاری ژیرانەی لەسەر بدرێت.
لاگارد داوادەكات، سەركردەی وڵاتان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببنەوەو گرفتەكانیان بە ژیرانە چارەسەر بكەن، تاوەكو مەترسی لەسەر ئابووری جیهان كەمببێتەوە، هۆشداریش دەدات لەو جەنگە بازرگانیەی كە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر چین دەیكات‌و دەڵێت، رێگری لە گەشەی ئابووری جیهان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە