کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

100 هەزار هەلی كار رادەگەیەنرێت

.

06:05 PM - 13/10/2019



 وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای دەكات، ئامادەن تەواوی پارەی ئەو بەرنامەیە دابین بكەن كە بۆ چاكسازیكردن دیاریكراوە‌و ئامانج لێی دابینكردنی 100 هەزار هەلی كارە بۆ هاوڵاتیانی عیراق.
(ماهر حەماد جوهان) بریكاری وەزیری دارایی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتەكەیان رێوشوێن‌و كارەكانی تەواوكردنی دۆسیەی چاكسازی خێراكردووە، لەوانە دۆسیەی وەبەرهێنان‌و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری‌و دانانی ئەو پرۆژانە لە بودجەی گشتی ساڵی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بانكی پیشەسازی‌و چەند بانكێكی گەورەی تری سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق توانیویانە 4 ترلیۆن دینار بۆ سندوقێكی تایبەت تەرخان بكەن، كە ئامانج لێی دروستكردنی 100 هەزار یەكەی نیشتەجێكردنە بۆ هەژاران‌و ئەو كەسانەی كە داهاتیان كەمە، لەگەڵ لابردنی زیادەڕۆییەكان.
بریكاری وەزیری دارایی عیراق رونیكردۆتەوە، ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێن، دەبێتە هۆی گۆڕانی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان‌و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە