کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك: خواست لەسەر نەوت و غاز بەردەوام لە زیادبووندایە

.

05:53 PM - 13/10/2019


 رێكخراوی ئۆپیك رایدەگەیەنێت، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان‌و پێشكەوتنی ئابووریەوە، لە چەند ساڵی داهاتوودا خواستی جیهان لەسەر وزە بەردەوام زیاد دەكات.
(محەمەد باركیندۆ) ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) لە راپۆرتیكدا رایگەیاندووە، تاوەكو ساڵی 2040 ئابووری جیهان بەرەو لاوازی دەچێت، چونكە ژمارەی دانیشتوان دەگاتە 9 ملیارو 200 ملیۆن كەس.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەدەستهێنانی وزە لە ئێستادا یەكێكە لە گرفتەكان‌و نزیكەی ملیارێك كەس لە خزمەتگوزاری كارەبا بێبەشن، هەروەها نزیكەی 3 ملیار كەس ئەو وزەی بەكاری دەهێنن گازی ژەهراوی تێدایەو وزەی خاوێنیان دەست ناكەوێت.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەگوێرەی پێشبینیەكانی رێكخراوی ئۆپیك تاوەكو ساڵی 2040 خواستی جیهان لەسەر وزە بەرێژەی لەسەدا 33 زیاد دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە