کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی باخچەیەك بەناوی شەهید وەستا عەتا كرا

.

03:48 PM - 10/10/2019

 وەك وەفایەك بەرامبەر خەبات و قارەمانێتی لەگەرەكی سەروەری شاری سلێمانی باخچەیەك كرا بەناوی شەهید وەستا عەتا، لەرێورەسمێكدا بەئامادەبوونی حەسەن نوری ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ژمارەیەك لە لێپرسراوان و كادرانی مەكتەب و ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتی پەردە لەسەر وێنەی شەهید عەتا عەلی محەمەد ناسراو بەوەستا عەتا لادرا.
دواتریش وتاری بەشی شەهیدانی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی و ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگەی دێرینەكان و كۆمكاری زیندانیە سیاسیەكان پێشكەشكرا و باس لەسەروەرییەكانی ئەو شەهیدە كرا كە لە ساڵی 1978-ەوە پەیوەندی بەڕێكخستەكانی ناوشاری سلێمانیەوە كردووە و تا شەهیدبوونی لەساڵی 1995 بەردەوام بووە لەخەبات.

qOlIrBye8Ro

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە