کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پلاندانانی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئێران كۆبوەوە

.

07:48 PM - 08/10/2019

وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستانیان كرد‌و لەگەڵ (د.دارا ڕەشید) وەزیری پلاندانان كۆبوونەوە، تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندیە ئابووریەكان بەتایبەت لەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و هاندانی كۆمپانیا ئێرانیەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان. لەوبارەیەشەوە وەزیری پلاندانان وتی، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە‌و پێدانی تەندەر، كار لەسەر بەرزی كواڵیتی‌و دڵنیایی جۆریی كۆمپانیا ڕەسەنەكان دەكەین‌و كاریش دەكەین بۆ ئەوەی هەموو دەروازە سنووریەكان نێوان هەرێم‌و ئێران بكەین بەڕەسمی.

e9G3MuIh1nA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە