کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كرماشان بەبڕی 2 ملیۆن دۆلار كەرەستەی بیناسازی هەناردەكردوە

.

06:10 PM - 06/10/2019


 پارێزگای كرماشان لەماوەی 6 مانگدا بەبڕی 2 ملیۆن دۆلار كەرەستەی بیناسازی هەناردەی دەرەوە كردووە.
(بێژەن كوردستانی) بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (ئەحیا) لە پارێزگای كرماشان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەبڕی ملیۆنێك‌و 950 هەزار  دۆلار، لەسەرجەم یەكەكانی بەرهەمهێنانی پارێزگاكەمانەوە، كەرەستەی بیناسازی هەناردەی دەرەوە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە 500 یەكەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای كرماشان بوونیان هەیەو سەرجەمیان چالاكن‌و رۆژانە چەندین كەرەستەی جیاوازی پیشەسازی‌و بیناسازی بەرهەم دێنن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی كە هەناردەی دەرەوە كراون، بریتی بوون لە قیرو جۆرە جیاوازەكانی بۆری‌و چەندین كەرەستەی تری بیناسازی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە