کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

.

05:54 - 06/10/2019



 بڕیاربوو ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆكارێكی نادیار دواخرا، پێشتر بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام گەنجینەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجكردنی مووچە ئاگادار نەكراونەتەوە و بەو هۆیەشەوە مووچە دابەشنەكرا.
بەپێی بەدواداوچونێكی گەلی كوردستانیش هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە تەنها كێشەی تەكنیكی بووەو لەسبەینێوە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت .
لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەدەوامی مانگی (10 ) تشرینی یەكەم دان، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی (6) حوزەیران-یان وەرگرتووە و تەنها لەم ساڵدا مووچەی سێ مانگیان دواكەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە