.
04:33 PM - 06/10/2019
لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی له رێی قائیمقامیهتی سلێمانییهوه وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لادەبرێت.
دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و راوێژ لەگەڵ حکومەتی خۆجێی سلێمانی ھەڵدەواسرێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وێنەکە لادەبرێت، لەم روونکردنەوەیەدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین: ھۆکاری لابردنی وێنەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی دونیا و عێراق و ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی گەورەیە و لەناو دڵ و دەروونی ھەموو گەلی کورد و عێراق و گەلانی ناوچەکەدایە و بەپێویستی نازانین لە ھەموو کۆچە و کۆلانێک وێنەی سەرۆک مام جەلال ھەڵبواسرێت.
لهگهڵ رێز و خۆشهویستی زۆر بۆ ههموو ئهوانهی كه بهو شێوهیه خۆشهویستی دڵ و دهروونی خۆیان دهخهنه روو بۆ مامی گهوره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە