کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەدەغەكردنی هاتوچۆ قەیرانی بۆ بازاڕەكانی بەغدا دروستكردووە

.

04:09 PM - 04/10/2019

بەهۆی دەركردنی بریاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەنێو بەغدای پایتەخت لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، قەیرانی كەمبوونەوەی خۆراك‌ و سووتەمەنی سەریهەڵداوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە: بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆ‌وی هاوڵاتیان‌و ئۆتۆمبێلەوە لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر‌و داخستنی دەرگای عەلوەی گەورەی بەغدا، بازاڕەكانی پایتەخت رووبەروڕووی كەمبونەوەی سەوزەو میوە بوونەتەوە، جگەلەوەش بەشێوەیەكی گشتی نرخی هەموو جۆرە خۆراكێك بەرزبۆتەوە.
هاوكات، وێستگەكانی سوتەمەنی قەرەباڵغیەكی زۆریان لەسەر دروست بووە‌و نرخی بوتڵێك غازی ماڵان بۆ 20 هەزار دینار بەرزبۆتەوە، ئەوەش وایكردووە هاوڵاتیان نەتوانن بیكڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە