کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عادل عەبدومەهدی: مووچە بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان دەبڕینەوە

.

04:06 PM - 04/10/2019

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: لەرێگەی پرۆژەیەكەوە مووچە بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان دەبڕینەوەو لێپرسینەوەش لەگەندەڵكاران دەكەین لەهەر شوێن ‌و پلەو پۆستێكدا بن.
عادل عەبدومەهدی لەدوای خۆپیشاندانەكانی بەغداو زۆربەی پارێزگەكانی تری عیراق لە وتارێكیدا وتی: هەر لە سەرەتاوە وتمان كە چاكسازی دارایی و سیاسی‌و كۆمەڵایەتیمان دەستپێكردوە، پرۆژەیەكمان هەیە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەین، تا لێوەی مووچە بۆ هەموو ئەو خێزانانە ببڕدرێتەوە كە داهاتی پێویستییان نییە‌و هیچ كەسێك لە ژێر هێڵی هەژاری بەجێ نەمێنێت‌و بەكەرامەتەوە بژی، بەو شێوەیەش دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەرجەستە بكەین.
وتیشی: بەڵێنی پوچ ‌و نەشیاو نادەین، پێویستە ژیان ئاسایی ببێتەوە لە پارێزگاكان‌و ڕێز لە دەسەڵاتی یاسا بگیرێت، ئێمە بڕوامان بە سیاسەتی دابینكردنی جێگرەوەی نیشتەجێبوون و هەڵگرتنی زیادەڕۆییەكان هەیە، بۆیە دەستمان كردووە بە دابەشكردنی زەوی بۆ نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیان.
عادل عەبدومەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدیشكردەوە: كە لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران دەكەن لە هەرشوێن و پلەو پۆستێكدا بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە