کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ هندستان ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە

.

07:16 PM - 28/09/2019

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ هندستان گەیشتە یەك ملیۆن‌و 320 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا‌و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد.هیندستان كە بە سێهەم گەورەترین كڕیاری نەوت دادەنرێت لە جیهاندا، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا رۆژانە یەك ملیۆن‌و 320 هەزار بەرمیل نەوتی لە عیراق كڕیووە، كە بەراورد بەمانگی تەمموز بەڕێژەی لەسەدا 29 زیادیكردووە، لە بەرامبەریشدا ئەو وڵاتە كڕینی نەوتی ئەفریكای بەڕێژەی لەسەدا 18 پۆینت 3 كەمكردۆتەوە‌و رۆژانە 746 هەزار بەرمیل نەوتی لە وڵاتانی ئەنگۆلا‌و كامیرۆن‌و چاد كڕیووە.لای خۆشیەوە (ئیحسان ئەلحەق) شرۆڤەكاری ئابووری لە دامەزراوەی (ڕیفینیتیڤ) تەئكیدی كردۆتەوە، ڕێكەوتنەكەی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت‌و گەمارۆكانی سەر ئێران‌و ڤەنزوێلا، بۆتەهۆی كەمبوونەوەی نەوتی خاوی قورس كە كبریتی زۆرە، ئەمەش ڕێگەی بۆ عیراق خۆشكردووە، كە پشكی خۆی لە بازاڕەكانی هیندستان زیادبكات‌و نەوتی زیاتری پێبفرۆشێت.
وتیشی، لە بازاڕی نەوتدا، نەوتی سعودیە‌و ئیمارات بەشێوەیەكی خێرا دەست ناكەوێت، بەڵام نەوتی عیراق بە ئاسانی‌و بەنرخێكی سەرنج ڕاكێش دەست دەكەوێت، ئەمەش هانی پاڵاوگەكانی هیندستانی داوە كڕینی نەوت لە عیراق زیادبكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە