کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و كۆمەڵ یەك لیستی لەناوچە دابڕێندراوەكان تاووتوێدەكەن

.

01:15 PM - 28/09/2019



وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی یان كرد لەشاری سلێمانی بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و دروستكردنی كۆدەنگی بەرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
وەفدەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتبوون لە عیماد ئەحمەد و رەفعەت عەبدوڵا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و لەتیف شێخ عومەر و عەدنانی حەمەی مینا ئەندامانی سەركردایەتی و ئیكرام عەلی لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانیەكان.
وەفدی كۆمەڵی ئیسلامی پێكهاتبوون لەمحەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و رێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و فەخرەدین قادر سكرتێری پێشووی پەرلەمان و فاروق عەلی و عەبدولقادر ساڵح ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی.
لەدوای كۆبونەوەكەش لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆیان كردووە لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئاماژەی بەوەكرد هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك بێت.
لای خۆیەوە رێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ووتی: لەگەڵ یەكێتیی هاوڕابوون و جۆرێك لەكۆدەنگی هەیە بۆ پێكهێنانی یەك لیست بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكان.

TpBBJ4P2BVU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە